دوای ئەوەی دوێنێ بەهاکەی گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا؛ ئەمڕۆ بەهای زێڕ دابەزی.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 114 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە سێ هەزار و 124 دۆلار.
نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و هەندێکجاریش، نرخەکەی بەرز و نزم دەکات.
شارەزایانی ئابوری هۆکارێکی سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ ئەو نادڵنیاییەی لەبارەی زیادکردنی باجی گومرگ لەسەر وڵاتانی دیکە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە، هەیە.