تیمی کوردستانی عێراقCPT ، لەبارەی هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئازاردا لە دوای راگەیاندنی ئاگربەست راپۆرتێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی راپۆرتەکە، سوپای تورکیا لە مانگی ئازاردا 118 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.
هەر بەپێی راپۆرتەکە، “هێرشەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئازاردا، بەراورد بە مانگی کانوونی دووەم، بەڕێژەی %12 و بەراورد بە مانگی شوبات، بەڕێژەی 21% کەمیکردووە”.
هێرشەکانی تورکیا 55یان بۆسەر سنووری پارێزگای هەولێر و 51یان بۆسەر سنووری پارێزگای دهۆک و 12یان بۆسەر سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراون، و هێرشەکانی سەر پارێزگای هەولێر لە مانگی ئازار بەراورد بە مانگی شوبات 120% زیادیانکردووە.
سوپای تورکیا لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا پێنج ئەشکەوتی سروشتی بە بەکارهێنانی تی ئێن تی تەقاندوەتەوە، هەروەها مانگی یەکی ئەمساڵ 404 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە کە بە هۆیانەوە دوو کەس شەهید بوون و چواری دیکە برینداربوون.