کەی ئەم شەپۆلی بارانبارینە کۆتاییدێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی شەپۆلی بارانبارین کۆتاییدێت و پلەی گەرمی نزیکەی 4 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچەهەور و هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، پاشنیوەڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆلەی رووی لە ناوچەکانمان کردووە دووبارە چالاکدەبێتەوە، هەروەها بارانبارین بە شێوەی نمەباران دەستپێدەکاتەوە لەگەڵ بەفربارین ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.
باسی لەوەشکرد، بەروارد بە ناوچەکانی دیکە، لە ئیدارەی راپەڕین و بەشێک لە ئیدارەی سۆران رێژەی دابارین زیاتر دەبێت، هەروەها پلەی گەرمی بەراورد بە دوێنێ 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی نزمدەبدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەى سێشەممە، بارانبارین لە کاتەکانی بەرەبەیان لە زۆربەی ناوچەکانمان کۆتایدێت و ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە، لە بەشێک لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی وهەڵەبجە، کەمێک دابارین دەبێت، پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایدێت ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەگۆڕێت، هەروەها پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەنجامی کۆبوونەوەکانی هەولێر و بەغداد تاوتوێدەکات

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێری ئەنجامبدات. بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، تاوتوێی دەر ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانە دەکرێت…
زیاتر ببینە

کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری: وەزارەتی تەندروستی دەیەوێت نەخۆشخانەکانمان بکات بە گۆڕستان

کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری، رایگەیاند، “وەزارەتی تەندروستی دەیەوێت نەخۆشخانەکانمان بکات بە گۆڕستان”. لەبەرامبەر بە ئەهلیکردنی تاقیگە حکومییەکان، کۆنگرەی…
Total
0
Share