وەرگەڕانی پاسێک 25 قوربانی لێکەوتەوە

وەرگەڕانی پاسێک لە باکووری کوردستان 25 قوربانی لێکەوتەوە، دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان و 23 حاڵەتی برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی زانیارییەکان، لە پارێزگای سیوازی باکووری کوردستان، پاسێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 23 کەسی دیکەش برینداربوون، کە سەرنشینی پاسەکە بوون.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، رووداوەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ روویداوە، شێوازی رووداوەکەش بەمجۆرە بووە، کە پاسەکە لە ناوچەی یالۆڤاوە بەرەو ئەرزینگانی باکووری کوردستان رۆیشتووە، بەڵام لە رێگادا کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە وەرگەڕاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: پرسیارەکانی تاقیکردنەوە دەبرێنە نەخۆشخانە بۆ توشبووانی شێرپەنجە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە تاقیکردنەوەی…
Total
0
Share