وەزارەتی پەروەردە: پرسیارەکانی تاقیکردنەوە دەبرێنە نەخۆشخانە بۆ توشبووانی شێرپەنجە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە تاقیکردنەوەی وزاری و نیشتمانی، پرسیاری تاقیکردنەوەکان دەبرێنە نەخۆشخانە بۆ خوێندکارانی تووشبووی نەخۆشیی شێرپەنجە.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، هەر خوێندکارێک لە هەر قۆناغێکی خوێندن بێت، لە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزاری، کە تووشبووی شێرپەنجەن و توانای تاقیکردنەوەیان هەیە، لە رێگای لیژنەوە پرسیارەکانیان بۆ دەبرێتە نەخۆشخانە و لەوێ وەڵام دەدەنەوە.

لە بەشێکی دیکەشدا ئەوە خراوەتەڕوو، ئەگەر خوێندکارێک نەخۆشییەکەی لە ئاستێکدا بێت نەتوانێت وەڵامبداتەوە، نمرەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی بۆ دادەنرێتەوە (ئەگەر لە بەرژەوەندی بوو)، یان لە خولی دووەم لەسەر نمرەی 100 تاقیکردنەوە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کۆیە -سماقوڵی نزیک بەنداوەکە، ئۆتۆمیلێک لە جۆری لاندکرۆز  بەهۆی خێرایی…
زیاتر ببینە

هاوڵاتییان لەبارەی كارەباوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات، كاسبكارانی بازاڕی سلێمانی لەبارەی كارەباوە ئاگاداردەكاتەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/…
زیاتر ببینە

عومەر گوڵپی: کارەبا لە رێگای غازی خۆمانەوە بەرهەمدەهێندرێت و نابێت بە نرخی بازرگانی بە هاوڵاتییان بدرێت

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کارەبا لە رێگای غازی خۆمان (هەرێمی کوردستان)ەوە بەرهەمدەهێندرێت، هەربۆیە نابێت بە نرخی…
Total
0
Share