کەشناسیی عێراق: لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتووی شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، شەپۆلێکی بارانبارین لە رۆژی پێنجشەممەدا عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و ئاسمان پەڵەهەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ سبەینێ رۆژی پێنجشەممە، پلەی گەرمی بۆ شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەم جۆرە دەبێت:

سلێمانی 24 پلە – هەولێر 24 پلە – دهۆک 21 پلە – کەرکوک 26 پلە – بەغداد 30 پلە

سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی هەینی ئاماژەی بەوەشدا، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و هاوشێوەی رۆژی پێنجشەممە ئەگەری بارانبارین بوونی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share