بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە کۆچی دوایی مامۆستا حسێن عارف کایەی نووسین و ڕۆشنبیری ناوێکی دیار و درەوشاوەی لەدەستدا

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەر حسێن عارف پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، بەڕێزان بنەماڵەی نووسەر و رۆماننووسی گەورەی گەلەکەمان مامۆستا حسێن عارف ،بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی رووناکبیری دیاری کورد و خاوەن قەڵەمێکی بە بڕشت، مامۆستا حسێن عارفمان پێگەیشت.

دەشڵێت، بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و ئەدیبان و نووسەران دەکەین و هاوبەشی خەمتانین، بە کۆچی دوایی ئەم مامۆستا پایەبەرزە، کایەی نووسین و رۆشنبیری ناوێکی دیار و درەوشاوەی لەدەستدا، بەڵام میراتە دەوڵەمەندەکەی لە بواری نووسین بۆ نەوەکانی داهاتوو دەمێنێتەوە و هەردەم مایەی شانازیمانە.

ئەوەش دەڵێت، رۆحی مامۆستا حسێن عارف شاد بێت و خوای گەورە سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share