سەرپەرشتیاریی بایۆمەتری سلێمانی: سەرەتای ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگی شوبات رەوانەى بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سێ رۆژی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی ئامادەکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتاییدێت و دواتر رەوانەی بەغداد دەکرێت.

یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ئاشکرایکرد، لیستى مووچەى مانگى شوبات بە سیستمى پەیڕۆڵ نێردراوە بۆ گەنجینە، پاش وردبینیکردن پەسەندکراوە.

وتیشی، لە کۆى شەش یەکەى خانەنشینان، یەکەى خانەنشینیی گەرمیان، هەڵەبجە، چەمچەماڵ و سەربازیی تەواوکراون ونێردراون بۆ گەنجینە و پەسەندکراون، تەنیا دوو یەکەى ژمێریاریى خانەنشینان ماوە، ئەوانیش یەکەى ژمێریاریى خانەنشینانیی سلێمانى و راپەڕینن کە ئەمڕۆ شەممە تەواودەکرێن.

یادگار جەبار روونیشیکردەوە، سبەی یەکشەممە، یاخود دووشەممە، لیستی مووچەی مانگی شوبات رەوانەى بەغداد دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share