ژەمى بەیانی بە گرنگترین ژەم دادەنرێت بۆ پارێزگارى لە تەندروستى و پڕکردنەوەى پێداویستیی جەستە بە سەرچاوە خۆراکییە پێویستەکان کە وزەمان بە درێژایى رۆژەکە پێدەدات، بەڵام هەندێک هەڵەى باو دەبنەهۆى لەناوبردنى سوودەکانى ئەم ژەمە.
خواردنەوەى قاوەى شیرین یان خواردنەوەى دەوڵەمەند بە شەکر
خواردنەوەى قاوە لە بەیانیاندا لەگەڵ هەر جۆرە کرێمێک یان شۆکۆلاتە یان هەر زیادکراوێکى دیکەى شیرین، یاخود خواردنەوەى چاى شیرین رێگردەبێت لە لەدەستدانى کێش، هەروەها دەبێتەهۆى نەخۆشییە پەیوەندیدارەکان بە قەڵەوى.
نەخواردنى بڕى پێویست ریشاڵ
هەندێک کەس هەست بە برسێتى دەکەن بە ماوەیەکى کەم پاش خواردنى ژەمى بەیانى، هۆکارەکەشى دەگەڕێتەوە بۆ نەخواردنى بڕى پێویست لە خواردنى دەوڵەمەند بە ریشاڵ لە ژەمى بەیانیاندا. ریشاڵ پرۆسەى هەرس سەقامگیردەکات و ئاستى کۆلیسترۆڵ رێکدەخات و پارێزگارى لە هەستى تێربوون دەکات بۆ ماوەیەکى درێژ.
نەخواردنى بڕى پێویست لە پڕۆتین
ئەگەر هەوڵ بۆ دابەزاندنى کێش دەدەین، زۆر گرنگە بڕى پێویست لە پڕۆتین بخۆین لە ژەمى بەیانیاندا، چونکە پڕۆتین هاریکار دەبێت لە بەخشینى هەستى تێربوون بۆ ماوەیەکى درێژ.
خواردنى ژەمەى بەیانى لە کاتێکى درەنگدا
هەندێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەدەن کە ئەو کەسانى ژەمى بەیانى لە کاتێکى زووى رۆژەکەدا دەخۆن، بەشێوەیەکى خێراتر کێشیان دادەبەزێت بەراورد بەوانەى هەمان بڕى کالۆرى دەخۆن لەکاتێکى درەنگترى رۆژدا.
نەخواردنەوەى بڕى پێویست لە شلەمەنى
خواردنەوەى بڕى پێویستى شلەمەنى زۆر پێویستە بۆ پارێزگارى لە تەندروستیى جەستە بەشێوەیەکى گشتى و، شلەمەنییەکان یاریدەدەر دەبن لە رێکخستنى پلەى گەرمیی جەستە و پارێزگارى لە تەندروستیی جومگەکان و دوورکەوتنەوە لە وشکبوونەوە کە دەبێتەهۆى ماندوێتى و تێکچوونى میزاج.