قائیمقامیەتی سلێمانی: سلێمانی خاوێنترین شاری عێراق و هەرێمی کوردستانە

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایانگەیاند، لەئەنجامی سەردان و بەدواداچوونەکانماندا بۆ چێشتخانە و سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان، بۆمان دەرکەوتووە، کە “سلێمانی خاوێنترین شاری عێراق و هەرێمی کوردستانە”.

ئەمڕۆ دووشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەدرێژەی سەردان و بەدواداچوونەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە مانگی رەمەزان و رۆژانی جەژندا بۆ چێشتخانە و سەرجەم ئەو شوێنانەی گەشتیار و میوانانی شاری سلێمانی رووی تێدەکەن، ئەو شوێنانە پابەندیی سەرجەم مەرجەکانی کارکردنن.

دەشڵێت، “لیژنە هاوبەشەکان دەستخۆشی لەو شوێنانە دەکات و هیوادارن هەمیشە پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکە ببن، چونکە بە هاوکاری ئەوان ئێستا سلێمانی خاوێنترین شاری عێراق و هەرێمی کوردستانە”.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە درێژەی سەردانەکانیاندا بۆ ئەو شوێنانەی کە لەلایەن لیژەکانەوە سەردانکراون، هیچ سەرپێچییەک تۆمارنەکراوە کە پەیوەندیی بە رێنماییەکانی تەندروستییەوە هەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ  پێنجشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە. سەعدی ئەحمەد پیرە،…
Total
0
Share