لەم هەفتەیەدا دوو شەپۆلی بارانبارین سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دوو شەپۆلی باران و هەورەبروسكە سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە بەكاریگەری و بڕی جیاواز.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەئەمڕۆوە شەپۆلی یەكەمی باران و هەورە بروسكە دەستپێدەكات و سەرەتاش لە ناوچەكانی خۆرئاوا و باشووری هەرێم زیاتر لە پاشنیوەڕۆ و ئێوارە دەستپێدەكات و دواتر لەئێوارە و شەو بە تایبەتی درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەكانی دیكە و ئەم شەپۆلە تاوەكو كاتەكانی سبەی نیوەڕۆ بەردەوامدەبێت.
باسی لەوەش كردووە، بۆ سبەی دوانیوەڕۆ كاریگەریی لاواز دەبێت و لەبەشێكی زۆری ناوچەكان كەش سەقامگیر دەبێتەوە وە بۆ 1ی 4 یش زیاتر كەش سەقامگیرە بە تایبەت لە رۆژدا.

دەشڵێت، “لە سەرەتای مانگی داهاتوودا دووبارە شەپۆلێكی دیكەی باران و هەورەبروسكەە سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلی کۆپتەرێکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لە گەشتێکی سەربازییدا بووە و سەرنشینەکانی…
Total
0
Share