بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا رێگا بە هاتنەناوەوەی بارهەڵگر بۆ سەیرانگای دووکان قەدەغەیە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەکەین لە دووەم و سێیەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا هاتوچۆی بارهەڵگر بۆ ناو سەیرانگای دووکان لە کاتژمێر 7:00 بەیانی بۆ 12:00 شەو قەدەغەیە.
چاوەڕێدەکرێت لە هەر سێ رۆژی جەژندا ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران روو لە سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەکان بە تایبەت سەیرانگای دووکان بکەن.