کەشناسیی هەرێمی کوردستان: لە چەند ناوچەیەک ئەگەری بەفربارین هەیە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت و پلەی گەرمی زیاتر نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامدەبێت ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی، دهۆک و ئیدارەی (ڕاپەڕین زاخۆ سۆران)شێوازی دابارین مامناوەند و لێزمەباران دەبێت.

دەشڵێت، هاوکات لەگەڵ بارانبارین هەورەبروسکەش دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە، پلەی گەرمی زیاتر نزمدەبێتەوە خێرایی با لە هەندێک ناوچە زیاددەکات بە تایبەت لە سنووری پارێزگای هەولێر .

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەینێ دووشەممە بە گشتی تاڕادەیەک کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین لاوازدەبێت، لە زۆربەی ناوچەکەمان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێک کات بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە لە کاتی جیاواز، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، قەزا و ناحیەکانی ناوچە شاخاویییەکان هەندێک کات نمەبارانی پچڕپچڕ دەبێت، پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە  .

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share