شەش رۆژ پشوو لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویکردەوە، بەبۆنەی سەری ساڵەوە لە هەرێمی كوردستان شەش ڕۆژ پشووی رەسمی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە رۆژی پێنجشەممە، 25ی كانوونی یەكەمی 2025، تا رۆژی شەممە 3ی كانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی رەسمی دەبێت.

ئاشکراشیکرد، لە رۆژانی پشوودا دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بە شێوەی ئێشکگری دەبێت، لە كاتی هاتنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەرانی هەرێم، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت.

جەختیشیکردەوە، رۆژی یەکشەممە، 4ی كانوونی دووەمی 2026، دەوامی رەسمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سۆران: تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی سیدەکان دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەیان دەستگیرکرد کە لە سیدەکان هاوڵاتییەکی کوشت. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ کاتژمێر…
Total
0
Share