نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی عەلی سیستانیدا هاتووە، لەئێوارەی رۆژی یەکشەممەدا مانگی شەوال بە شێوەیەکی زۆر روون دەتوانرێت ببینرێت، هەر بۆیە رۆژی دووشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.
لەلایەکی دیکەوە کەمال حەیدەری کە یەكێکی دیکەیە لە مەرجەعەکانی شیعە لە عێراق رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانە.