شیروان میرزا: هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن لەم یەك دوو رۆژە مووچە بنێردرێت و دابەشبكرێت

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەم یەك دوو رۆژەدا دادگای فیدراڵیی عێراق فەرمانسالاریی دەردەكات یاخود ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خۆی بڕیاردەدات و بڕێك پارە بە قەرز یاخود لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆی هەرێم دەنێرێت.

وتیشی، “هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن لەم یەك دوو رۆژەدا مووچە بنێردرێت و دابەشبكرێت”.

راشیگەیاند، ئەو دوو بژاردەیە بۆ مووچەی مانگی پێنجە و دواتر هەرێم و بەغداد لەسەر میكانیزمێك بۆ مووچەی مانگەكانی داهاتوو دەبێت رێكبكەون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاوێژکاری کازمی: گفتوگۆکانمان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە

عەبدولحسێن هینداوی، راوێژکاری کازمی ڕایگەیاند، دوو تیمە نێودەوڵەتییەکان چاودێریی هەڵبژاردنەکان دەکەن، گفتوگۆکانیش لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دیاریکردنی قەبارە…
Total
0
Share