بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رادەگیرێت.
عەباس ئیسماعیل، بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە کاتژمێر 12ی ئەمشەو (ئەگەر سبەینێ جەژن بێت) تاوەکو 12ی شەوی داهاتوو، واتە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەکەدا رادەگیرێت”.
وتیشی، “هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەکە ئاساییە و بەردەوام کراوە دەبێت”.
لەبارەی ئاماری هاتنی گەشتیار لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخەوە، بەڕێوەبەری دەروازەکە رایگەیاند، “تاوەکو ئێستا هیچ ئامارێکی رەسمی نییە و دوای جەژن رادەگەیەندرێت”.