وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەی مانگی دوو راگەیەندراوێكی بەپەلە بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەی مانگی دوو، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئاگاداردەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەگەڵ ئەوەی بە پێی خشتەی راگەیەنراومان ڕۆژی یەكشەممە 16ی ئازار مووچەی مانگی دووی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشدەكرێت، بۆ ئەو بەڕێزانەی لەو رۆژەدا بەهۆی بەشدارییان لە ساڵڕۆژی كیمیابارانی هەڵەبجە ناتوانن مووچەكانیان وەربگرن، رۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی بانكەكان بكەن و مووچەكانیان وەربگرن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرجەم بانكەكانی سەر بە وەزارەتمان لە خزمەت كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی هەڵکوتانەسەر نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەولێر لەبارەی هەڵکوتانەسەر نەخۆشخانەی ڕزگاری لەلایەن کەسوکاری مردویەکەوە ڕایگەیاند، دوای سکاڵا تۆمارکردن ئەو کەسانە دەستگیرکراون. بەڕێوبەرایەتی…
Total
0
Share