سودانی: داهاتیی نانەوتیمان گەیاندووەتە 14% و دەمانەوێت بەرزتریشی بكەینەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە رێگای ئەو چاکسازییانەی کردوویانە داهاتی نانەوتییان بۆ 14% بەرزکردووەتەوە و لە هەوڵی ئەوەدان زیادتریشی بکەن.

محەمەد شیاع سودانی لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رایگەیاند، لەدوای تەواوبوونی پرۆژەی FCC لە بەسرە لە کۆتایی ئەمساڵدا عێراق دەتوانێت پێویستی ناوخۆیی لە بەنزینی ئۆکتان بەرز پڕبکاتەوە، لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی بواری نەوت دەمانەوێت بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت نۆژەنبکەینەوە کە ئامانجمان پارێزگاریکردنە لە سامانی نەوت.

وتیشی، زۆرینەی ئەو بەرهەمە خۆراکییانەی لە چوارچێوەی پسووڵەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێن بەرهەمی ناوخۆیین، توانیومانە داهاتی نانەوتی بۆ 14% بەرزبکەینەوە و لە هەوڵی ئەوەداین زیادتریشی بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ژینگەی عێراق: ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغە دەکەین کە یەکجار بەکاردەهێندرێت

وەزارەتی ژینگەی عێراق، رایگەیاند، ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغە دەکەین کە یەکجار بەکاردەهێندرێت. وەزارەتی ژینگەی عێراق، رایگەیاند، پێویستە خۆراک،…
Total
0
Share