بزووتنەوەی گۆڕان: كەمینەیەكی تەوریسچین، گوایە كۆنفرانس لە گردی زەرگەتە دەبەستن

بزووتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “چەند كەسێك بەیاننامەیەكیان بەناوی جڤاتی نیشتمانییەوە بڵاوكردووەتەوە كە كەمینەیەكی تەوریسچین، گوایە كۆنفرانس لە گردی زەرگەتە دەبەستن”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەمووو لایەك دڵنیا دەكەینەوە، بزووتنەوەی گۆڕان بە هەماهەنگی و لەژێر چاودێریی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆنفرانس گرێدەدات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەم كۆنفرانسە لە كات و شوێنێك دەبێت كە گونجاوبێت بۆ بەڕێوەبردنی ئەم رێكارە رێكخراوەییە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكاری كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان.. لە داستانی كۆبانێ و شكاندنی داعشەوە بەرەو ناساندنی فەرمیی خۆبەڕێوەبەری

ئەمڕۆ ساڵیادی دەستپێكی قۆناغێكی گرنگی پارچەیەكی كوردستانە، یادی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان بەرامبەر ڕژێمی سوریا، دواتریش شەڕ و بەرگری…
Total
0
Share