چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان یەكلادەكرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم دەڵێت، وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی نەداوە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان كە مۆدێلیان نزمە و هێندراونەتە هەرێمی كوردستان تۆماربكرێن.

لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە قاچاخ و نایاسایی هێندراونەتە هەرێمی كوردستان پێشتر ئێمە كۆدێكمان بۆ دروستكردن تا زانیاریمان لەسەر ژمارە و جۆرەكانیان هەبێت كە لە شارەكانی هەرێمی كوردستاندا دەسووڕێنەوە”.

ئاشكرایكرد، “یەكلاكردنەوەی چارەنووسی ئەو ئۆتۆمبێلانە پێویستی بە ڕێككەوتنی وەزارەتەكانی ناوخۆ و دارایی هەرێمی كوردستان هەبووە، بەڵام دواتر وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی نەدا ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان تۆماربكرێن”.

بە وتەی بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێم، “تائێستا هیچ بڕیارێكی نوێ لەبارەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان نەدراوە كە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا دەسووڕینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
Total
0
Share