عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری راگەیاند

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی کرد.

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە مووچەی مانگی چوار دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی خانەنشینان.

وەک رۆتینێک وەزارەتی دارایی عێراق لە 1ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەى خانەنشینان دەکات، بەڵام بۆ ئەم مانگە بەهۆی ئەوەی سەرەتای مانگ دەکەوێتە پشووی جەژنەوە، چەند رۆژێک دابەشکردنەکە پێشخراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەستیپێکردووە و تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دیارینەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزهەر محەمەد: 48 ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئەمریکا متمانەی نێودەوڵەتی بە ئابوریی عێراق بەهێزدەکەن

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، 48ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئەمریکا متمانەی نێودەوڵەتی بە ئابوریی عێراق بەهێزدەکەن. مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری…
Total
0
Share