چارەنووسی وتووێژەكانی نێوان چێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر بەچی گەیشتووە؟

كۆبوونەوەی یەكەمی موقتەدا سەدر و سەرانی چێوەی هەماهەنگی

دانیشتنەكەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران ناكۆكییەكانی نێوان هەردوو بەرەی شیعەكانی زیاتركرد و سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگیش دەڵێت، لەوكاتەوە هیچ وتووێژێكیان لەگەڵ ڕەوتی سەدردا نییە.

عائد هیلالی، سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی، كۆكەرەوەی هێزە شیعییەكانی دەرەوەی ڕەوتی سەدر، ڕایگەیاند، لە ساتەوەختی دانیشتنەكەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە تائێستا هیچ گفتوگۆ یان پەیوەندییەك لەنێوان هێزەكانی چێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر لەئارادانییە، گفتوگۆكان بەتەواوی پەكیان كەوتووە.

سایتی بەغداد لیەوم لە زاری هیلالی وتیشی، “لە ڕۆژانی كەمی داهاتوودا ڕەنگە سەرلەنوێ گفتوگۆكان لەنێوان هەردوولا دەستپێبكەنەوە”.

هەندێك لە سەركردەكانی چێوە لەلایەن ڕەوتی سەدرەوە قبوڵكراون، دەشێت ئەوە ببێتە سەرچاوەی سەرلەنوێ دروستكردنی پەیوەندی لەنێوان هەردوولا، وەك ئەوەی سەركردەكەی چێوەی هەماهەنگی وتی و دوپاتیشیكردەوە، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ دەستپێشخەرییەك یان جوڵەیەك بەو ئاراستەیە لەئارادانییە.

دوێنێ یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا و تیایدا دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران، سەرەڕای ناڕەزایەتی و بایكۆتی دانیشتنەكە لەلایەن پەرلەمانتارانی چێوەی هەماهەنگی و جێهێشتنی لەلایەن پەرلەمانتارانی یەكێتی، هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدرا.

لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكەی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر جەخت لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەكاتەوە و هەڵبژاردنەكەی دوێنێی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بەو ئاراستەیە بوو، لە بەرامبەردا چێوەی هەماهەنگی جەختی لەسەر پێكهێنانی حكومەت هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بە سازان دەكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رێگەی بۆشایی ئاسمانەوە ئینتەرنێت دەگاتە ناوچە جیاوازەکانی عێراق

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا لە رێگەی بۆشایی ئاسمانەوە ئینتەرنێت بگەیەنێتە بۆشایی ئاسمان. وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، “هەوڵدەدەین باشترین…
زیاتر ببینە

هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا”. نەرمین…
Total
0
Share