تەرزەبارین دوو ملیار دینار زیانی بە جوتیارانی شارێك گەیاند

ئەمڕۆ یەكشەممە شەپۆلێكی چڕی تەرزەبارین پارێزگای نەجەفی گرتەوە و 30 هەزار دۆنم زەویی كشتوكاڵیی وێرانكرد و زیانی زیاتر لە دوو ملیار دیناری بە جوتیاران گەیاندووە.

یەكێتیی گشتیی كۆمەڵەی جوتیارانی عێراق دەڵێت، “ئەمڕۆ تەرزە و بارانبارینی بەخوڕ زیانیان بە زیاتر لە 30 هەزار دۆنم زەویی كشتوكاڵیی قەزای مشخاب لە پارێزگای نەجەف گەیاندووە و زەوییە داچێندراوەكانیان وێرانكردووە”.

لەبارەی زیانە داراییەكانی تەرزەبارینەكەوە، ئەحمەد عیساوی ئەندامی یەكێتیی گشتیی كۆمەڵەی جوتیارانی عێراق ئاشكرایكرد، “بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەكان، بەهۆی شكانەوەی رووەك و گژوگیاوە، ئەو زیانەی بەر زەوییە كشتوكاڵییەكان گەیشتووە زیاتر لە دوو ملیار دینارە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روانگەی ئابوریی عێراق: بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوت عێراق ساڵانە چوار ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت

روانگەی ئابوریی عێراق رایگەیاند، داهاتی خەمڵێندراوی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 11.16 ملیۆن دۆلارە و بە هەناردەنەکردنی، ساڵانە…
Total
0
Share