سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، لە سبەینێ پێنجشەممەوە تاوەكو رۆژانی جەژن پلەكانی گەرمی چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.
دەشڵێت، “یەكەم رۆژی جەژن كەش زۆربەی كات جێگیردەبێت و لەكاتەكانی ئێوارەی یەكشەممە تاوەكو بەیانیی دووشەممە هەندێك كات ئەگەری بارانبارین هەیە بەشێوەی ناوبەناو و بە بڕی جیاواز لە گەرمیان لاواز دەبێت لە نێوان 3 تاوەكو 5 ملم دەبێت”.
باسی لەوەش كردووە، لە ناوچە كوێستانییەكان مامناوەند دەبێت لە نێوان 5 تاوەكو 10 ملم دەبێت لە پارێزگای دهۆك ئەگەر هەیە لە هەندێك شوێن بگاتە 15 ملم.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، رۆژی دووشەممە هەندێك كاتی لە بەیانییەكەیدا ئەگەری بڕێكی كەم باران هەیە، رۆژی سێشەممە كە كەش جێگیردەبێت لەگەڵ ئەگەری چەند تاوێكی كورتخایەنی بارانی ناوخۆیی لە ناوچە شاخاوییەكان دەبێت.