دارایى هەرێم: بڕیارە سبەى پارەى مووچە بکرێتەسەر هەژمارى بانکیمان

وەزارەتى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت، رێکارەکانى ناردنى پارەى مووچە تەواوکرا و بڕیارە سبەینێ بخرێتەسەر هەژمارى بانکییان.

وەزارەتى دارایى و ئابوریی هەرێم راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، رێکارەکانی پارەدارکردن (تەمویل)ی مووچەی مانگی ئازار تەواوکرا.

روونیشیکردەوە، کەمێک لەمەوبەر سەرجەم رێکارەکانی پارەدارکردن کە بڕەکەی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینارە وەک مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواوکرا.

دارایى هەرێم ئاماژەشدەدات، بڕیارە سبەی پارەکە بخرێتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی ھێزێکی کوردستانی یەکگرتووی پڕچەک و ڕاھێنراوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی ھێزێکی کوردستانی یەکگرتووی پڕچەک و ڕاھێنراوە لەسەر بنەما و زانستی سەربازی…
Total
0
Share