توركیا و گروپە چەكدارەكان دەوروبەری حەسەكە بۆردومان دەكەن

دەیان خێزان ناوچەكەیان جێهێشتووە

هێزەكانی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی پشتیوانی، دەوروبەری شارۆچكەیەكی سەر بە حەسەكەیان بۆردومانكرد، وەك ئەوەی ئاژانسی سانا بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی ئاژانسەكە بۆردومانەكە كە دەوروبەری شارۆچكەی ئەبو ڕاسین-ی لە ڕیفی باكووری حەسەكە گرتووەتەوە زیانی ماددی هەبووە، هەروەك بەهۆیەوە دەیان خێزان ناوچەكەیان جێهێشتووە.

بۆردومانەكە لەڕێی موشەكهاوێژ و هاوەنەوە ئەنجامدراوە و شوێنەكانی نیشتەجێبوون و كێڵگە كشتوكاڵییەكانی گرتووەتەوە.

سانا لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەكانیشەوە دەڵێت، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی نیازی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان بە ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوان بۆسەر شارۆچكەكە بەمەبەستی داگیركردنی، ژمارەیەك خێزان ئاوارەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی ئابوری: روسیا وەبەرهێنان لە نەوتی هەرێمی کوردستاندا دەکاتەوە

شارەزایەکی ئابوری رایدەگەیەنێت، روسیا بەنیازی بەهێزکردنەوەی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، بەتایبەت لەبواری بەرهەمهێنانی نەوتدا. سیمۆن واتکینس، سەرمایەدار و…
Total
0
Share