سبەینێ دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “سبەینێ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخرێتە بەرنامەی کارەوە”.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند رایگەیاند، “رەزامەندی دراوە بۆ ئەوەی سبەینێ سێشەممە، دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە”.

وتیشی، “پێشبینیدەکەین هەر سبەینێ دەنگ بە پرۆژە یاساکە بدرێت و تێپەڕێندرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆڵەتدان بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە کەرتی نیشتەجێبوون راگیرا

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم راگرتنی مۆڵەتپێدانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی راگەیاند. دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی رێکخستنەوەی کەرتی نیشتەجێبوون…
Total
0
Share