کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی هەینی، لە ناوچەکانی هەرێم پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمییش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەى هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمییش، بەراورد بە ئەمڕۆ بە (1-2) پلە بەرزدەبێتەوە.

پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر :  44 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی

دهۆک :  42  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :  43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی

سۆران :  40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان :45  پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران: ئامادەی کۆبوونەوەکەی سبەینێ بن لەپێناو بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە کرد لەبارەی دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران،…
Total
0
Share