کەشناسیی هەرێم: لە سەنتەری سلێمانی و دهۆک ئەگەری بەفربارین هەیە

کەشناسیی هەرێم، رایگەیاند، “سبەینێ ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک هەیە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە کاتەکانى ئێوارەدا بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و  پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە”.

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، “سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان بەگشتى نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانى دواینیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە ئەنجامى هاتنی شەپۆلێکى بەفر و باران لەسەر ناوچەکەمان، بارانبارین بەشێوەى نمەبارانی پچڕ پچڕ دەستپێدەکات، لە کاتەکانى ئێوارەدا کاریگەریى ئەم شەپۆلە زیاددەکات و بارانى مامناوەند دەبارێت، بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان دەبارێت، ئەو ناوچانەى بەرزاییان لە (1000) مەتر زیاتر بێت ئەگەرى بەفربارینی هەیە.

باس لەوەشدەکات، “لە سەنتەرى پارێزگاکانی سلێمانى و دهۆک ئەگەرى بەفرى هەیە بە تێکەڵى لەگەڵ باران، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمرۆ کەمێک نزمدەبێتەوە”.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی  :  12پلەى سیلیزى

دهۆک     : 12 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  12 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 13  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 0  پلەى سیلیزى

سۆران: 11پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 20 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە هەڕەشەی كوشتنی لە كەسێك كردبوو

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە هەڕەشەی كوشتنی لە كەسێك كردبوو. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share