پارێزگاری سلێمانی: چارەسەركردنی گرفتی كارەبا نابێت لەسەر بژێویی خەڵكی كەمدەرامەت بێت

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی پڕۆژەی رووناكی و كارەبای 24 كاتژمێری رایدەگەیەنێت، چارەسەركردنی گرفتی كارەبا نابێت لەسەر بژێویی خەڵكی كەمدەرامەت بێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ یەكە كارگێڕییەكان سەرنج و تێبنییەكانی خۆمانمان خستووەتەڕوو و لە رێگای بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانییەوە بۆچوونی خۆمان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداركردووە.

وتیشی، ” كارەبای نیشتمانی پێویستییەكی هاوڵاتییانە و ئومێددەكەین چارەسەربكرێت و دەبێت هاوسەنگییەك هەبێت و ناكرێت چارەسەركردنی گرفتی كارەبا لەسەر بژێویی خەڵكی كەمدەرامەت بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە ئیلهام لە جەژن وەرگرین بۆ لێبوردەیی و ئاشتەوایی و زاڵكردنی گیانی یەكتر قبووڵكردن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “پێویستە ئیلهام لە…
Total
0
Share