سبەی لەم ناوچانە نەوتی سپی دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی یەكشەممە نەوت لە سنووری قەزای پێنجوێن و ناوچەی هەورامان دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،

سبەی یەكشەممە نەوت لە سنووری قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن و ناوچەی هەورامان دابەشدەكرێت.

پێشتر راگەیەندرا كە 200 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 104 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتییان و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت و دواتر سەنتەری شارەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاڵوگۆڕكرا

بەئامادەبوونی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران، پۆستی بەڕێوەبەرى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی ئاڵوگۆڕکرا. قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئەمڕۆ…
Total
0
Share