كارەبای سلێمانی ئاماری كۆتایی پەیوەست بە قەرزی هاوڵاتیان بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە سنووری هەردوو بەڕێوبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی 362 هەزار و 526 هاوبەشی كارەبا هەن و، لەو ژمارەیەش 85 هەزار و 50 هاوبەش هیچ قەرزێكیان لانیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ئامار و داتاكانی بەشی كاروباری وزەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبا تائێستا 362 هەزار و 526 هاوبەشی كارەبا هەن و 299 هەزار و 774 هاوبەشیان ماڵانن، 46 هەزار و 439 هاوبەشی دیكە بازرگانین، 714 هاوبەشی پیشەسازی، 12 هەزار و 553-یان هاوبەشی كشتوكاڵی و سێ هەزار و 46 هاوبەشی دیكە هاوبەشی میریین (حكومین).

بەپێى ئامارەکەى کارەباى سلێمانى قەبارەی قەرزی هاوبەشانى کارەبا، بەمجۆرەیە:

– 85 هەزار و 50 هاوبەش: هیچ قەرزێكیان لانیە.

– 58 هەزار و 467 هاوبەش: كەمتر لە 100 هەزار قەرزارن.

– 83 هەزار و 477 هاوبەش: دوو بۆ پێنج ملیۆن قەرزارن.

– 15 هەزار و 156 هاوبەش: پێنج بۆ 10 ملیۆن قەرزارن.

– 133 هاوبەش: سەروو 10 ملیۆن قەرزارن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی ئابووری: لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران نابێت

شارەزایەکی ئابووری رایدەگەیەنێت، لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی بۆ مەبەستێکی دیکەیە و کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران دروستناکات. د. ئەیوب…
Total
0
Share