توێژینەوەیەک: ئامێری ئامادەکردنی قاوە مەترسیدارە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی زۆرینەی ئەو ئامێری ئامادەکردنی قاوانەی لە ئێستادا بەکاردەهێنرێن بۆ تەندروستیی مەترسیدارن.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆکانی ئۆبسالا و چالمرز بۆ تەکنەلۆجیا لە سوید ئەنجامدراوە کە تێیدا هاتووە، ئەو ئامێرە نوێیانەی بۆ ئامادەکردنی قاوە بەکاردەهێنرێن، بڕێکی زۆر لەو ماددانە لە قاوەدا دەهێڵنەوە کە

کۆلیستڕۆڵی زیانبەخش لە خوێندا بەرزدەکەنەوە، بەراورد بە شێوازە کۆنەکەی ئامادەکردنی قاوە کە بڕێکی زۆر لەو ماددانە دەپاڵێوێت.

توێژەران دەڵێن، ئەو کەسانەی ئامێرە نوێیەکانی ئامادەکردنی قاوە بەکاردەهێنن لە داهاتوودا ئەگەری ئەوەیان هەیە تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان ببن.

بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەکە توێژەران 14 جۆر لەو ئامێرانەی لە ئێستادا بەکاردەهێنرێن بەکارهێنراوە، هەمان ئەنجامیان دەستکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەش هاوڵاتی لەكاتی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی فایزەردا گیانیان لەدەستداوە

ڕاپۆرتی دامەزراوەیەكی ئەمریكی ئاماژەی بەوەكردووە، شەش هاوڵاتی لەكاتی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی فایزەردا گیانیان لەدەستداوە و تەمەنی بەشێكیان لەسەروی 55…
Total
0
Share