بەرزترین ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا لەهەرێم لەماوەی 24 کاتژمێردا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە دوو هەزار و 178 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، کە ئەوە بەرزترین ئامارە لە 24 کاتژمێردا تۆمارکرابێت.

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، 770 توشبوو لە هەولێر، 683 لەسلێمانی، 588 توشبوو لە دهۆک و 16 کەس کە هەڵەبجە، 98 لە گەرمیان و 23 توشبوو لە ڕاپەڕین تۆمارکراون.

لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 1057 کەس چاکبوونەتەوە و 14 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا 214 هەزار و شەش کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 192 هەزار و 351 کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 689 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكەم گیانلەدەستدان بە گۆڕاوێكی ئەنفلۆنزای پەلەوەر راگەیەندرا

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی گیانلەدەستدانی كەسێك بەهۆی یەكەم تووشبوون بە زنجیرەیەكی ئەنفلۆنزای باڵندە رادەگەیەنێت. رێكخراوەكە رایگەیاند، قوربانییەكە نیشتەجێی مەكسیك-ە…
Total
0
Share