لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی جیهانیی بۆ نرخی نەوت، زێر و دراوە جیهانییەكان گۆڕانكاری بەسەر نرخی نەوت و زێڕ-دا هات و ئەم گۆڕانكارییانەش پەیوەستن بە چەند فاكتەرێكی جیهانییەوە.
بەپێی داتاكانی با زاڕی جیهانیی بۆ نرخی نەوت، زێر و دراوە جیهانییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەك بەرمیل نەوت برێن بە 72 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هەروەها، بەهای زێڕیش لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكاندا وەك خۆی ماوەتەوە و لە بەرز بوونەوە و نزمبوونەوەی كاتیی بەردەوامە و لە ئێستاشدا یەك ئۆنسەی زێڕ بەرانبەرە بە سێ هەزار و 17 سەنت.
بەهۆی گۆڕانكارییە جیۆپۆلەتیك و سیاسییەكانەوە لە ئێستادا نرخی نەوت نا جێگیریی بەخۆیەوە بینییەوە و هۆكارەكەشی بۆ كێشە نێودەوڵەتییەكان و جەنگی ئۆكرانیا و روسیا بەتیبەت دەگەڕێتەوە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاش دەیەوێت بەچارەسەر كردنی كێشەی ئەو دوو وڵاتە جێگیریی بۆ نرخی نەوت بگەڕێنێتەوە و بە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان واشنتن و بەیجین-یش دابەزین بۆ نرخی زێڕ بگەڕێندرێتەوە.