سوریا درێژکردنەوەی مۆڵەتی بەکارهێنانی دەروازەیەکی سنووری لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە راگەیاند

حکومەتی سوریا مۆڵەتی بەکارهێنانی دەروازەیەکەی گەورەی بۆ ماوەی شەش مانگ درێژکردەوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هێنانی هاوکاری بۆ ناوچەی باکووری خۆرئاوای ئەو وڵاتە بەکاریاندەهێنا.

نوێنەرایەتی سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دەروازەی باب ئەلهەوا دەبێت بەشداربێت لە یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە هاوکارییە لە باکووری خۆرئاوای وڵاتدا، هاوکات مۆڵەتی بەکارهێنانی ئەو دەروازەیە لە 13ی تەموزی ئەمساڵدا کۆتایی پێدێت.

بەسام سەباغ، نوێنەری پێشوی سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە تەموزی 2023 ئاماژەی بەوەکردبوو، دیمەشق رێگە دەدات، بۆ ماوەی شەش مانگ، یارمەتییە مرۆییەکان بە دەروازەی سنووری باب ئەلهەوادا بگوازرێنەوە بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان پێیانە.

دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا دەکەوێتە سەر سنووری نێوان سوریا و تورکیا بە دووری نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە خۆرئاوای حەلەب لە باکووری خۆرئاوای سوریا، شارەکانی ئیسکەندەرون و ئیدلب بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بە هێڵی درێژی بارهەڵگر و پاسەکان ناسراوە.

بابەتی پێشتر

دڵنیایی لە بەردەوامی هاتوچۆی دەریایی لە کەناڵی سوێس دەدرێت

بابەتی دواتر

بەرمیلێک نەوتی خاو لە سەرو 78 دۆلارەوە مامەڵەی دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share