کارەبای سلێمانی: کێشەی کارەبای چەمچەماڵ – شۆڕش چارەسەرکرا

دوای دروستبوونی کێشەیەک لە هێڵێکی کارەبای چەمچەماڵ بۆ شۆڕش، کارەبای سلێمانی کێشەکەی چارەسەرکرد و کارەبای ناوچەکە ئاسایی بووەتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو کێشە بۆ هێڵی (33 کەی ڤی) هێڵی کارەبای چەمچەماڵ بۆ شۆڕش دروستبوو، کێشەکە چارەسەرکرا.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای دروستبوونی کێشە لە هێڵەکەدا، راستەوخۆ لەلایەن تیمەکانی هۆبەی هێڵەکان و کێبڵات و گۆڕەرەر، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری دروستبوونی کێشەکە کرد و بەرەبەیانی ئەمڕۆ تونرا چارەسەربکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا کێشەکە چارەسەرکراوە و کارەبای شارۆچکەی شۆڕش گەراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share