پەیامێک لە پارێزگاری سلێمانییەوە بۆ مانگرتووان

پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی مانگرتووان کرد و هاوکات پشتیوایی خۆیشی بۆ داواکارییەکانیان راگەیاند.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامەکەیدا بە ناونیشانی “مانگرتووەکان؛ سەروەرن، پێشڕەوی جەماوەرن”، نووسیویەتی، “مانگرتووە جوامێرو سەربەرزەکان، هاووڵاتیانی شکۆمەند، سوپاس و ڕێزو پێزانین و وەفاو ئەمەکداریی بۆ گیانی بەرزی بەرپرسیارێتیی و خۆنەویستیی و خۆڕاگریی و دڵسۆزیی و داکۆکیکاریی و قوربانیدانە سەرکەشانەکانتان، بۆ خەباتی ئینسانییانەو ئاینییانەو ئەخلاقییانەو ویژدانییانەو نیشتمانییانەو ئاشتییانەو مەدەنییانەتان، نوێنەرو باڵیۆزە جوامێرو ڕاستەقینەکانی دۆزو داواو مافە ڕەواو گشتییەکانی خەڵک”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئومێدمان، کارمان؛ بۆ پشتیوانیکردن و داکۆکیکردن و بەدواداچوونی ئامانج و داواکارییە گشتییەکانتان دەبێت، ئیتر سیازدە ژمارەی ئومێدو بوون و مان و بەردەوامبوون و گەشەکردنە. بۆ هەمیشە؛ شادو سەربەرزو سەرکەوتووبن”.

ئەمڕۆ سێشەممە، پاش 15 رۆژ؛ مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی بڕیاریاندا بە هەڵپەساردنی مانگرتنەکەیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاخەوان ڕەئوف: داوامانكردووە كەمترین مووچەی خانەنشینیی هێزەكانی ناوخۆ 400 هەزار دینار بێت

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، داوامانكردووە كەمترین مووچەی خانەنشینيی هێزەكانی ناوخۆ بەپێی ئەو پڕۆژەیاسای تایبەت…
Total
0
Share