ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار نزمبووەوە و 100 دۆلار بە 147 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
هاوکات، نزمبوونەوەی بەهی دۆلار لە کاتێکدایە، کە سەربەیانی ئەمڕۆ، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 147 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكراوە و بەراورد بە نرخی سەر لە بەیانی بەهاکەی نزمبووەتەوە.
لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبە بە دینار دەبێت.