شەقامێکی سەرەکیی رانیە دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، لەمڕۆوە شەقامی نەورۆز دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە 23/3/2025 تا کۆتایی مانگی رەمەزان، شەقامی گەڕەکی نەورۆز بەڕووی شۆفێراندا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی دراوە و شەوانە لە کاتژمێر 9:00 تا 12:00، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل پێیدا قەدەغەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن: هەولێر و بەغداد رێككەوتنێكیان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتەوە واژووكردووە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، هەولێر و بەغداد رێككەوتنێكیان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتەوە واژووكردووە و دەشڵێت، “هیچ گرفتێك لە بۆریی…
Total
0
Share