ئەمریکا مافی پەنابەرێتی لە نیو ملیۆن کۆچبەر دەستێنێتەوە

میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایانکرد، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە زیاتر لە 530 هەزار کۆچبەر لە مافی پەنابەرێتی بێبەشبکات.

کەناڵی ئێن بی سی نیوز بڵاویکردەوە، ئەگەر ئەم دەستپێشخەرییە پەسەندبکرێت، ئەوا ماوەی نیشتەجێبوونی ئەو پەنابەرابە لەو وڵاتە، لە 24/4/2025 کۆتاییدێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە ئەو پەنابەرانەش دەگرێتەوە کە لەماوەی دەسەڵاتی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا، کۆچیان بۆ ئەو وڵاتە کردووە.

ساڵی 2023 و لە ماوەی دەسەڵاتی جۆ بایدندا، ئەمریکا رێگەی بە سەدان هەزار کۆچبەر دا کە بێنە وڵاتەکە و بۆ ماوەی دوو ساڵ کاربکەن، بەڵام لە ساڵی 2024ـدا، دەسەڵاتداران وەرگرتنی کۆچبەرانیان لە ژێر ئەم پرۆگرامەدا بۆ ماوەیەکی کاتی راگرت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share