بەلەمێک بە زیاتر لە 160 کۆچبەرەوە رزگارکرا

پۆلیسی فەرەنسا بەلەمێکی کۆچبەران بە زیاتر لە 160 کۆچبەرەوە رزگاردەکات.

پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند، لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی هێزەکانماندا بەلەمێکی کۆچبەران رزگارکرا کە زیاتر لە 160 کۆچبەری هەڵگرتبوو و توانرا سەرجەمیان رزگاربکرێن.

ئاماژەی بەوەشدا، بەلەمەکە لەسەر کەناراوەکانی دەنکریک لە لایەن تیمەکانەوە دۆزراوەتەوە و لە هەوڵی ئەوەدابوون لەرێگای دەریاوە بەرەو بەریتانیا بپەڕنەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی تەدروستییانەوە سێ کۆچبەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون و کۆچبەرەکانی دیکەش بارودۆخی تەندروستییان جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی ڕوس کۆزمۆس: ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لابردنی سزاکاندا دەبێت

دیمێتری ڕۆگۆزین بەڕێوەبەری “ڕوس کۆزمۆس” ئاژانسی ڕوسیی بۆشایی ئاسمان، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە هاوبەشەکانی وێستگە نێودەوڵەتییەکەی بۆشایی ئاسمانی…
Total
0
Share