دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، سێ بژاردەی زۆر باشم هەیە بۆ سەرۆکایەتیی ئێران.
ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، سوپای ئەمریکا ئەگەر پێویست بکات بۆ ماوەی چوار بۆ پێنج هەفتە لە هێرشکردنە سەر ئێران بەردەوامدەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سێ بژاردەی زۆر باشم هەیە بۆ سەرۆکایەتیی ئێران، بەڵام ئێستا ئاشکرایان ناکەم، با سەرەتا کارەکە تەواوبکەین.
جەختیشی لەوە کردەوە، “پێموایە ئەوەی لە ڤێنزوێلا کردمان باشترین سیناریۆیە بۆ ئێران”.