لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەى نێوان ئەندامانى دوو بنەماڵەدا لە گوندێکى سەر بە پارێزگاى کەرکوک دوو کەس کوژران و دووانى دیکەش برینداربوون.
پەیامنێرمان لە کەرکوک پێیڕاگەیاندین، شەڕەکە ئێوارەى ئەمڕۆ لەنێوان دوو بنەماڵەى سەر بە هۆزەکانى عوبێدى و بەیات لە گوندى قەرەتەپە روویداوە.
وتیشى، “بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و دووانى دیکەش برینداربوون”.
دواى رووداوەکە فەرماندەى پۆلیسى کەرکوک و هێزێکى پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنى شەڕەکە و 15 تا 20 کەسیان لە هەردوولا دەستگیرکردووە بەهۆى ئەوەى شەڕەکە گەورە بووە و خەڵکێکى زۆر بەشداربوون تیایدا، پەیامنێرمان واى وت.
گوندى قەرەتەپە بووە دەکەوێتە ناحیەى پایچی لە رۆژئاواى کەرکوک.