سەرۆکى ئەمریکا جارێکى دیکە دووپاتیکردەوە کە کەنەدا پێویستە ببێتە ویلایەتێکى ئەمریکا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ئەمڕۆ هەینى رایگەیاند، 2ى نیسان دەبێتە رۆژى رزگاریى ویلایەتە یەکگرتووەکان، دەیان ملیارمان بەهۆى سەپاندنى رەسمى گومرگى بۆ دەگەڕێتەوە.
روونیشیکردەوە، ژمارەیەک زۆرى وڵاتان داواى لێخۆشبوونیان لە رەسمى گومرگى کردووە، لەو رووەوە هەندێک نەرمى دەنوێنین.
کەنەدا بۆ ماوەیەکى درێژ وڵاتەکەمانى قۆرغ کرد و رەسمیی گومرگیی قورسى لەسەر دانانین، ترەمپ واى وت و ئەوەشى وت، “پێویستمان بە بەرهەمەکانى کەنەدا نییە، پاڵپشتییان تێچووەکەى لەسەرمان ساڵانە 200 ملیار دۆلارە”.
سەرۆکى ئەمریکا دووپاتیشیکردەوە، کەنەدا پێویستە ببێتە ویلایەتێکى ئەمریکا، سنوور لەگەڵ کەنەدا هێڵێکى دەستکردە.