بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە؛ یەکێک لە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانی جیهان داخرا

دوای ئەوەی ئاگر لە وێستگەیەکی فڕۆکەخانەکە کەوتەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هیسڕۆی بەریتانیا وەستان و فڕۆکەخانەکە داخرا.

فڕۆکەخانەی هیسڕۆی لەندەن لە بەریتانیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تا کاتژمێر 11:59 خولەکی ئەمشەو، فڕۆکەخانەکە بە داخراوی دەمێنێتەوە بەهۆی ئەو ئاگرەوە، کە لە ئەنجامی شۆرتی کارەباوە دروستبووە و بەتەواوی کارەبای فڕۆکەخانەکەی پچڕاندووە.

فڕۆکەخانەکە دەڵێت، بڕیارەکە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و سەلامەتیی سەرنشینان و کارمەندان دراوە و سەرجەم فڕۆکەخانەکان ئاگادارکراونەتەوە لەوەی گەشت بۆ ئەم فڕۆکەخانەیە نەکەن.

وتەبێژی فڕۆکەخانەکە رایگەیاند، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەردەوامن لە کارەکانیان، بەڵام تائێستا نازانرێت کەی کارەبا دەگەڕێتەوە و ئەمەش وادەکات، کە ئەگەری دواخستنی کردنەوەی فڕۆکەخانەکە، ئەگەرێکی بەهێز بێت.

جێی ئاماژە بۆکردنە، بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی OAG، فڕۆکەخانەی هیسڕۆ لە ساڵی 2024ـدا، دووەم قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی جیهان بووە، دوای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دوبەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین رەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا

لەدوای بە جینۆسایدناساندنی تاوانی دژ بە ئێزدییەکان لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین…
Total
0
Share