زیلینسكی بە “پێرل هاربەر” سۆزی كۆنگرێسی ڕاكێشا

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی لە وتارە ئۆنلاینەكەیدا بۆ كۆنگرێسی ئەمریكا، كاری لەسەر ڕاكێشانی سۆزی ئەمریكییەكان كرد و دوو ڕووداوی مێژوویی ئەمریكای بەبیرهێنانەوە، تا یارمەتیی زیاتری ئۆكرانیا بدەن.

دوێنێ، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا قسەی بۆ كۆنگرێسی ئەمریكا كرد، داواكارییەكی سەرەكیی هەبوو، دروستكردنی هێڵی دژەفڕین لە ئاسمانی ئۆكرانیا، ئەگەر نا، هیچ نەبێت بە پێدانی فڕۆكەی جەنگی، یارمەتیی ئۆكرانیا بدەن.

زیلینسكی لە وتارەكەیدا بۆ كۆنگرێس، ویستی سۆزی ئەمریكییەكان ڕابكێشێت، دوو ڕووداوی مێژوویی ئەمریكای بیرهێنانەوە، پێرل هاربەر و 11ی سێپتەمبەر.

سەرۆكی ئۆكرانیا پێی وتن، “دەمەوێت ڕووداوی پێرل هاربەر-تان بیربێتەوە، بەیانییەكی سامناكی ڕۆژی 7ی كانوونی یەكەمی 1941، كاتێك ئاسمانی وڵاتەكەتان ڕەشهەڵگەڕا، بەهۆی هێرشی فڕۆكەكانەوە، هەروەها 11ی سێپتەمبەرتان بیربێت، ڕۆژێكی ترسناكی ساڵی 2001، كاتێك خراپە هەوڵیدا شارە ئەمریكییەكان بكاتە مەیدانی جەنگ، هێرشبردن لە ئاسمانەوە بەشێوەیەك كە كەس پێشبینیی نەدەكرد”.

زیلینسكی بۆ ئەوەی سۆزی كۆنگرێس ڕاكێشێت، پێی وتن، “وڵاتەكەمان، سێ هەفتەیە، هەموو ڕۆژێك، هەموو شەوێك لە هەمان دۆخدایە”.

ڕووداوی “پێرل هەربەر” لە ساڵی 1941 و سەردەمی جەنگی دووەمی جیهان ڕوویدا، كاتێك هێزی ئاسمانیی ژاپۆن بەشێوەیەكی كتوپڕ و دوور لە چاوەڕوانی، هێرشیكردە سەر ئەو بەندەرە سەربازییەی ئەمریكا و زیانێكی زۆری مرۆیی و سەربازیی بە ئەمریكا گەیاند.

تا پێش ئەو ڕووداوە ئەمریكا نەچووبووە جەنگەوە، بەڵام هێرشەكە وایكرد واشنتن بڕیاری چوونە نێو جەنگی دووەمی جیهان بدات.

بابەتی پێشتر

ئالێگری : "10 یانە لە یۆڤانتۆس بەهێزترە"

بابەتی دواتر

پەرلەمانی عێراق و وەزیری ناوخۆی هەرێم لەبارەی هێرشەكەی هەولێر لە كۆبوونەوەدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share