مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ نەورۆز و راپەڕینی كەركوك، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، “هیوادارین لەم بۆنە نەتەوەییەدا هەمووان بەڕۆحێكی كوردانەوە یەكدەنگ و یەكڕیزبین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەكەمان و پێكهێنانی حكومەتێكی كارا و خزمەتگوزار لەخزمەتی ژیان و گوزەرانی خەڵك”.

دەقی پەیامەكە:

پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی بۆ نەورۆز و راپەڕینی كەركوك

بەبۆنەی نەورۆزو ساڵی نوێی كوردییەوە كە هاوكاتە لەگەڵ یادی 34 ساڵەی سەركەوتنی راپەڕین و رزگاركردنی شاری كەركوكی قودسی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و نەتەوەی كورد لەسەرتاسەری جیهان دەكەین.

لە مێژووی گەلانی نەورۆزخوازدا نەورۆز جەژنێكی دێرینی نوێبوونەوەی سروشتە و لەناو گەلی كوردیشدا رەمزی تێكۆشانی نەتەوەیی و بەرەنگاربوونەوەیە.

هیوادارین لەم بۆنە نەتەوەییەدا هەمووان بەڕۆحێكی كوردانەوە یەكدەنگ و یەكڕیزبین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەكەمان و پێكهێنانی حكومەتێكی كارا و خزمەتگوزار لەخزمەتی ژیان و گوزەرانی خەڵكەكەمان.

نەورۆزتان پیرۆز و بەهاری رزگاریی یەكجارەكیتان بێتەدی

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى: گەشتەکانمان فراوان دەکەین

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی فراوانکردنی گەشتەکانیان، هێڵى ئاسمانیى گڵۆباڵ ئەڤیەیشن، گەشتە ئاسمانییەکانى لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى…
Total
0
Share