ئاگادارییەكی بەپەلە لە وەزارەتی پەروەردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە دەكەینەوە كە لە ئێستادا ئەنجامی تاقیكردنەوەی وەزاریی خولی یەكەم، لە ئەپلیكەیشنی “ئی-هەڵسەنگاندن” (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستمی كارپێكردنی Android و IOS بەردەستە.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ئاگادارییەكیدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سوپاسگوزاریی رۆڵی وەزارەت، لایەنە پەیوەندیدارەكان، سەرپەرشتیاران، مامۆستایان، پەروەردەكاران و كارگوزارانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكانین كە توانییان پڕۆسەی تاقیكردنەوە گشتییەكان لە ئاستێكی زۆر باشدا بەڕێوەبەرن. دوای دوو رۆژ لە تەواوبوونی تاقیكردنەوە گشتییەكان، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە دەكەینەوە كە لە ئێستادا ئەنجامی تاقیكردنەوەی وەزاریی خولی یەكەم بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 لە ئەپلیكەیشنی “ئی-هەڵسەنگاندن” (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستمی كارپێكردنی Android و IOS بەردەستە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە ، كاتژمێر 10ی ئەمشەو، بەستەرێك (لینكێك) لە پەیجی رەسمیی وەزارەت دادەنرێت بۆ سەیركردنەوەی پەڕەی سۆما (وەڵامەكان)، كە خوێندكار دەتوانێت بە شێوازی دیجیتاڵی وەڵامەكانی خۆی و وەڵامی نموونەیی دروست سەیربكات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، خوێندكار دەتوانێت لە خوێندنگەكان فۆڕمی پەڵپ لە سبەینێوە پڕبكاتەوە تاوەكو كۆتایی دەوامی رەسمیی فەرمانگەكان لە 17ی ئەم مانگە بە دڵنیاییەوە بە وردی لە ئەنجامەكان دەكۆڵینەوە و پیرۆزباییتان لێدەكەین و ئەو خوێندكارانەشی كە دەرفەتی دەرچوونیان لەم خولەدا نەبووە، خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانیان لەبەردەستە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك بەنارنجۆك ڕوبەڕووی هێزەكانی پۆلیسی هەولێر بووەوە و دەستگیركرا

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە لە كاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنەكەیدا بە نارنجۆك ڕوبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: هەر كاتێك بەغداد پارە بنێرێت دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەین

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا ئومێدەوارین بەغداد شایستەی دارایی هەرێم بنێرێت و دەشڵێت،…
Total
0
Share